ده‌رهێنه‌ر جولیا دوكۆرنا گه‌ورترین خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی كانی به‌ده‌ست هێنا

دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو  2020، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا فیستیڤاڵی كانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام نه‌درا، ئه‌م ساڵ فیستیڤاڵه‌كه‌، به‌ به‌شداری چه‌ندین  هونه‌رمه‌ندی جیهانی به‌رێوه‌ چوو.  

خه‌ڵاتی چله‌خورمای ئاڵتوونی، كه‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌یه‌، درایه‌ فیلمی "تیته‌ین" كه‌ له‌ ده‌رهێنانی جولیا دوكۆرناوه‌. تیته‌ین فیلمێكی ترسناكه‌، باس له‌ كوڕ و باوكێك ده‌كات دوای 10 ساڵ دابڕان، به‌ یه‌كدی شاد ده‌بنه‌وه‌.جولیا دووه‌م ئافره‌ته‌ ده‌رهێنه‌ره‌ خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌كه‌ی كان ده‌باته‌وه‌

ئا- كامران