تەندروستی عیراق: 65 تووشبووی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا

تەندروستی عیراق؛ ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە رایگه‌یاند: 65 تووشبووی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/7/24 وەزارەتی تەندروستی  و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 7653  كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و له‌ به‌رامبه‌ردا 8001 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌ته‌وه‌.

ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا 65 تووشبووی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ ژماره‌ی مردوان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشتۆته‌ 18232 كه‌س.