ده‌ڤه‌ری راپه‌رین .. گه‌نجێك به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه‌ گیانى له‌ده‌ست دا


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22 ى 7 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین،  بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ ته‌رمى هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوى (هـ، ئـ، ق) له‌دایكبووى ساڵى 1996، پیشه‌ كاسب و دانیشتووى گه‌ڕه‌كى (ماكۆك) له‌ حاجیاوا، گه‌یاندرایه‌ پزیشكى دادوه‌ریی ڕانیه‌، كه‌ به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه‌ گیانى له‌ده‌ست دابوو.
پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت: به‌ گوته‌ى كه‌سوكارى ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ست داوه‌، له‌ مۆلیده‌یه‌كى ئه‌هلى له‌ گه‌ڕه‌كى (سه‌رده‌م)ى حاجیاوا كارى كردووه‌ و به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌.
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ته‌رمى گه‌نجه‌كه‌ دواى ئه‌نجامدانى پشكنینى توێكارى له‌ پزیشكى دادوه‌ریى ڕانیه‌، ڕاده‌ستى كه‌سوكارى كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.