به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان: تۆمه‌تبارێك به‌ 3 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت:  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 22 ى 7 ى 2021 ، تۆمه‌تبارێك به‌ 3 كیلۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا، كه‌ دوو كیلۆ و  پێنج سه‌د گرام له‌ جۆری( تلیاك)  و (500)  پێنج سه‌د گرام  له‌ جۆری( كریستاڵ)  بووه‌.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمه‌تبار ( ع ، و ، س) له‌ سنوری وه‌رتێ له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه‌ و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانه‌ .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  تۆمه‌تبار ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌و  په‌ڕاوی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.
 

1

شوان عه‌زیز