له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا رۆما سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تریستینا تۆماركرد


لە میانی یاریيە دۆستانەكانی تۆپی پێ‌، یانەی ڕۆما بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی تریستینای پلە سێی میوانداری بردەوە.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلونۆدا، نیكۆلا زالێڤسكی پۆڵەندی تاكە گۆڵی بردنەوەی ڕۆمای لە یاریەكە تۆماركرد.
 بۆ وەرزی داهاتوو ڕۆما بەسەرپەرشتی خۆزێ‌ مۆرینیۆی ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەكەی ڕكابەری بردنەوەی نازناوەكان دەكات و لە یاری دۆستانەی داهاتوویداو لە بیست وپێنجی ئەم مانگە تیپەكەی پایتەختی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی یانەی دێبریشینی هەنگاری دەبێتەوە.