فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئۆتۆمبێڵێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌-ی له‌ سنووری پشده‌ر كرده‌ ئامانج

له‌ بۆردومانه‌كه‌دا چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئۆتۆمبێڵێكی له‌ سنووری پشده‌ر كردۆته‌ ئامانج.

په‌یامنێری كوردستان گوتیشی:  ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ له‌ جۆری پێكاب توێتا بووه‌و له‌نێوان گونده‌كانی گلێره‌و كانیڵان كراوه‌ته‌ ئامانج .

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی تێدابووه‌ و هه‌ر چواریان له‌بۆردومانه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ-برووسكه‌ و چنگ-هه‌وره‌تریشقه‌دا پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان له‌ چالاكی خستووه‌.