كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه‌ی دوورخسته‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌وانه‌یش كوڕی وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراقه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یران، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق سه‌د و سی و پێنج كاندیدی له‌ لیستی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ دوور خسته‌وه‌.

له‌ لیستی ناوی دوورخراوه‌كان کە بە فەرمی لە لایەن کۆمسیۆنەکە بڵاو کراوەتەوە، كوڕی وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق بەرچاو دەکەوێت‌.

کۆمسیۆنەکە له‌ سی ئایاری رابردوو، به‌ هۆی پێشلكردنی ماده‌ی هه‌شتی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سی كاندیدی تری دوورخستبووەوە‌.

هاوكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و بیست و سێ كاندید ناوی خۆیان تۆمار كردبوو، له‌و ژماره‌یه‌ هه‌زار و دوو كاندید هی هاوپه‌یمانەکانن، هه‌زار و شه‌ش سه‌د و سی و چوار كاندید سه‌ربه‌ حزبه‌كان و هه‌شت سه‌د و هه‌شتاو حه‌وت کەسیش كاندیدی سه‌ربه‌خۆن‌ و بیست و پێنج له‌سه‌دیش بۆ كۆتای ئافره‌ته‌ و ژمارەی ئافرەتە کاندیدکراوەکان دەگاتە نۆسه‌د و شه‌ست و سێ ئافره‌ت.

شایه‌نی باسه‌ سه‌ره‌تا بڕیاربوو لە 6ی حوزەیرانی 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دیاریکردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان.