به‌ریتانیا هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق و سوریا ده‌كات

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئێكس پرێس وابڕیاره‌ بریتانیا هێزێكی ئاسمانی كه‌ پێك دێت له‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری شه‌به‌ح و فڕۆكه‌و هێلیكۆپته‌ری دیكه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعش ره‌وانه‌ی سوریاو عێراق بكات.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ ده‌كرێت، فڕۆكه‌ی شه‌به‌ح له‌خۆده‌گرێت و 10 فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مریكی و 14 هێلیكۆپته‌ری ده‌ریایی و هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریاوانی مه‌له‌كی، یاوه‌ری ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (HMS Queen Elizabeth) ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مایك ویگستۆن،فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ ده‌كرێت، به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاڵپشتیكردن له‌ حكومه‌تی به‌غدا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سوریا و عێراق ده‌كات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار