وەزیری نەوتی عێراق: 90%ی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا جێبەجێکراوە


وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند کە سەدا 90ی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا جێبەجێکراوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاندووە کە لەگەڵ وەگەرخستنی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا، رۆژانە 140ھەزار بەرمیل نەوتی خاو لە پاڵاوگەکەدا، دەپاڵاوێرێت و گوتی:
دوای وەگەرخستنی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا، بەرێژەی 90 لەسەدا پێدوایستییەکانی ھاووڵاتییان لە بەروبوومە نەوتییەکان دابین دەکەین.

پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا لە 35ی یەکەی بەکاربردن و خزمەتگوازیی پێکدەێت کە چواریان یەکەی بەرھەمێھنانی بەنزینە.