به‌ڤیدیۆ.. ئه‌سپێك له‌ شوێنێكی نامۆ بینرا...!

پۆلیسی ئیسرائیلی له‌شاری ته‌لئه‌بیب سه‌ری سورما كاتێ له‌رێگه‌ی كامیراكانی چاودێری ، له‌ناو ئه‌سانسێر ئه‌سپێكیان بینی.

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان ، كاردانه‌وه‌ی گاڵته‌ ئامێزی  زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا ،كاتێ دوو لاو خه‌ریك بوون ئه‌سپێك له‌رێگه‌ی ئه‌سانسێر بۆ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ببه‌ن.

له‌ كاتی لێپرسینه‌وه‌ ، هه‌ردوو لاوه‌كه‌ گوتیان" نه‌مان زانی ئه‌سپه‌كه‌ له‌ ئه‌سانسێر گرفتمان بۆدروست ده‌كات ،له‌ هه‌مان كاتدا نه‌مان ده‌توانی ئه‌سپه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ جێبهێڵین، چونكه‌ ئه‌م ئه‌سپه‌ نرخه‌كه‌ی زۆر گرانه‌ ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو لێمان بدزرێت.

ئا- كامران

ژێده‌ر - سپۆتینگ