گواردیۆلا: باشتر خۆمان بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین

دوای یاری نێوان هەردوو یانەی مانچسەرسیتی و پاریس سانجێرمان، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری مان سیتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆی بە بردنەوەی تیپەكەی دەربڕی و ڕایگەیاند كە بە شێوەیەكی باش دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو زۆربەی یاریزانانی تیپەكەی بۆ یەكەمجار بوو لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان یاری بكەن، بۆیە هەوڵیان دەدا بە توانایەكی بەرز دەربكەون.

 گواردیۆلا گوتیشی، لە یەكەم 10 خولەكی یاریەكەدا ئاستی تیپەكەمان باش بوو، لە گێمی دووەمیش زۆر باشتر بووین كە توانیمان دوو گۆڵ تۆماربكەین و ئەم سەركەوتنەش زۆر گرنگ بوو كە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بەدەستمان هێنا، بەڵام هێشتا ئەركمان سەختەو دەبێت لە شەش ڕۆژی داهاتوودا بە شێوەیەكی تۆكمە خۆمان بۆ یاری گەڕی هاتن ئامادەبكەین.
 ڕاهێنەرە ئیسپانییەكە جەختیشیكردەوە كە هەندێ‌ جار دەبێت بەشێوەیەكی هێمن یاری بكەیت و ناسنامەی تیپەكەت دەربخەیت، بۆیە لە یاری بەرامبەر پاریس سانجێرمان شێوازی فشاركردنە سەر ڕكابەرەكەیان گۆڕی و بە شێوەیەكی بەهێزتر دەركەوتن و لە ئاكامی ئەمەش ڕێگایان بۆ گەیشتن بە گۆڵی تیپی ڕكابەر دۆزیەوەو دەرفەتی تۆماركردنی گۆڵێكی دیكەشیان هەبوو.
 گواردیۆلا ڕەزامەندی بۆ ئاستی تیپەكەی لە یاریەكە دەربڕی و لەگەڵ ئەوەش هۆشداریدا بۆ یاری گەڕی هاتن و گوتی، تیپێكی وەك پاریس سانجێرمان دەتوانێت هەموو شتێك بكات، بۆیە دەبێت بۆ یاری داهاتوو خۆمان كۆبكەینەوەو بە هەمان ئاستی بەرزی ئه‌م یاریه‌ دەربكەوین.