ڤیدیۆ.. مه‌ڕێك فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی خسته‌ خواره‌وه‌


مه‌ڕێك زۆر بوێرانه‌ به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات ،كاتێ فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان ، زۆر لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ قۆچه‌كانی له‌ فرۆكه‌كه‌ ده‌دات و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی.
له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان (درۆن) له‌ ئاسمانه‌وه‌ چه‌ند دیمه‌نێكی مێگه‌له‌ مه‌رێكی تۆمار ده‌كرد ، له‌ پانتاییه‌كی سه‌وزدا مه‌ڕه‌كان خه‌ریكی له‌وه‌ڕ بوو، یه‌كێك له‌ مه‌ڕه‌كان له‌گه‌ڵ  به‌رخه‌كانی له‌ مێگه‌له‌كه‌دا، دابڕان  درۆنه‌كه‌ش زۆر له‌ مه‌ڕه‌كه‌ نزیك بوویه‌وه‌ ، مه‌ڕه‌كه‌ له‌رێگه‌ی هه‌ردوو قۆچه‌كه‌ی زۆر به‌هێز له‌ درۆنه‌كه‌ ده‌دات ، ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌.
ئا- كامران 
ژێده‌ر- سپۆتینگ