كه‌سێك لە نامەیەکدا داوای لێبوردن دەکات كه‌ ڤاكسینی دزیوه‌

لە وڵاتی هیندستان هاووڵاتییه‌ك لەبەر باروودۆخی خراپی ئابووری دەچێتە نەخۆشخانەیەک بۆ دزی ، پاش تەواو بوونی دزییەکەی دەبینێ کە کۆمەڵێک ڤاکسینی کۆڕۆنای دزیوە.
دوای بینینی ئەم بابەتە هەست بە نا ئارامی دەروونی دەکات کە لەم کات و ساتەدا هاووڵاتییانی پێویستیان بەم ڤاکسینە هەیە، بۆیە پاش گەڕاندنەوەی ڤاکسینەکان بۆ نەخۆشخانەكە، نامەیەک دەنووسێت و داوای لێبوردن دەکات .