بڕیاری لە سێدارەدان بۆ هاوسەری سێوان قادر پەسەندکرا

دادگای تەمیز بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاوسەری سێوان قادر و منداڵەکانی پەسەندکرد،  کە هەشت مانگ لەمەوبەر دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای لەسێدارەدان بۆ هاوسەری سێوان قادر و منداڵەکانی دەرکرد.

پارێزه‌رانی کەیسەکەی سێوان قادر ئاماژەیان بەوە کرد ئێستا دادگە پەڕاوی بڕیارەکەی بردووەتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، داواکارم سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارەکە واژۆ بکات لە بەرواری (5/4/2021) دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاردا بە پەسەندکردنی بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی / 1 سەبارەت بە لە سێدارەدانی (دیار مەجید) هاوسەری سێوان قادر.

رۆژی 11- 8-2020،  دوای 16 دانیشتن دوایین دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەی سێوان قادر و سێ منداڵەکەی بەڕێوەچوو. دادوەر سزای لە سێدارەدانی بۆ هاوژینی سێوان دەرکرد کە تۆمەتبارکرابوو بە سووتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی.