‌بەڤیدیۆ.. بزانه‌ بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌دات؟

زۆرێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی ئافره‌ت ،له‌ فه‌رمانگه‌كانیان تووشی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه‌،له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك كه‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه،‌ له‌ وڵاتی چین ئافره‌تێكی فه‌رمانبه‌ر به‌داری ماسیحه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌دات.
هۆكاری ئه‌و كاره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، كه‌به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوه‌،بۆیه‌ ئه‌وه‌یش به‌ ماسیحه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ركه‌ی ‌ده‌دات، له‌هه‌مان كاتدا دۆڵكه‌یه‌ك ئاو به‌سه‌ریدا ده‌كات.
شایانی باسه‌، ئه‌و كه‌سه‌ له‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی به‌رێوه‌به‌ره‌، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌نێوخۆی وڵاتی چین، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌و‌تۆته‌وه‌و ئێستا دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌دا ده‌كات.
ئا- كامران 
ژێده‌ر – مصری لایت