ئه‌مه‌ریکا سیسته‌مێكی نوێی به‌رگری ئاسمانی له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا جێگیركرد

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، ئه‌مه‌ریکا سیسته‌مێكی نوێی به‌رگری ئاسمانی له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا جێگیر و چالاك كرد.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌ی ڤیكتۆریای سه‌ر به‌ هێزه‌كانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا سیستمێكی نوێی به‌رگریی ئاسمانیان جێگیر و چالاك كرد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوه‌وڵه‌تی به‌غدا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ و له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێسه‌نشینه‌وه‌، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه‌ هاوكات بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی لێیه‌ كرایه‌ ئامانج.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراق له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ هۆكاری بیستنی ده‌نگی ئه‌و ته‌قه‌یه‌ی كه‌ له‌ به‌غدا بیسترا بۆ چالاك كردنی سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌ ئاسمانییه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ بنكه‌ی ڤیكتۆریا تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و چالاك كراوه‌.

ئه‌مه‌ دووه‌م سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان له‌ به‌غدا چالاكی كردووه‌ و به‌ر له‌وه‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می به‌رگری سیرامی له‌ ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌زری به‌غدا جێگیركردبوو.