سه‌رۆكى كۆمكارى عه‌ره‌بى گه‌یشته‌ هه‌ولێر

سەرۆکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت سه‌رۆكى كۆمكارى عه‌ره‌بى، گه‌یشته‌ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

شایه‌نی باسه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت سه‌رۆكى كۆمكارى عه‌ره‌بى كۆبووه‌وه‌.