سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌


دڵشاد شه‌هاب، راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت : نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.
دڵشاد شه‌هاب،راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ .
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه‌ دێت  كه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌پێشتر له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى كوردى و جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ پێناو یه‌كریزى نێو ماڵى كورد وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك داواى له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان كرد كۆببنه‌وه‌.