یه‌ك كیلۆ په‌نیری شیری گوێدرێژ به‌ 600 دۆلار ده‌فرۆشرێت

ته‌نها له‌یه‌ك كێڵگه‌ی جیهان كاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ په‌نیره‌ ده‌كرێت

په‌نیری ده‌رهێندارو له‌ شیری گوێدرێژ گرانترینی جیهانه‌و نرخی یه‌ك كیلۆی ده‌گاته‌ سه‌دان دۆلار.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئینسایده‌ر نرخی كیلۆیه‌ك له‌ په‌نیری گوێدرێژ ده‌گاته‌ 600 دۆلار و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌یه‌ك كێڵگه‌ی جیهان كاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ په‌نیره‌ ده‌كرێت،هه‌ر بۆیه‌ په‌نیری گوێدرێژ به‌ پێش ئه‌و په‌نیرانه‌ كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ شیری مانگا و بزن به‌رهه‌مده‌هێندرێن.بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك كیلۆ په‌نیر-یش پێویستی به‌ زیاتر له‌24 لیتر له‌ شیری گوێدرێژ هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ گرانی نرخی په‌نیری شیری گوێدرێژ له‌سه‌ر ئاساتی جیهان له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ په‌نیره‌ ته‌نها له‌نێو باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له‌سڕبیا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سربیاش پێی ده‌گوترێت (زاسافكا)یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌نێوان سێ ناوچه‌ی جیهان كه‌ پارێزگاری له‌ جۆره‌ گوێدرێژێك ده‌كه‌ن كه‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار