تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عێراق رایگه‌یاند: سێ‌ هه‌زار و 543 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/2/27 وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌ك بڵاویكردووەتەوە، رایگه‌یاند: لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 543 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا و تۆماركراوە.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عێراق ڕوونیشی كردۆتەوە، 2820 تووشبوو  چاكبوونەتەوە، ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه‌.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 18 كه‌س به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی‌ گشتی‌ گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته‌ 13 هه‌زار و 383.