په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه داوای فۆرمی بوون به وانه‌بێژی ده‌كه‌ن
23/2/2021 - 13:51
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه داوای فۆرمی بوون به وانه‌بێژی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا پێویسته فۆرمه‌كه پڕبكرێته‌وه و بدرێته‌وه ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه لێیه‌وه داواكاری بوون به وانه‌بێژی كراوه .
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌شڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فۆرم له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر وه‌رناگیرێت ، به‌ڵكو له‌و په‌روه‌رده‌یه فۆڕمه‌كه وه‌رده‌گرێت كه داوای وانه‌بێژی لێكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه وه‌رگرتنی وانه‌بێژی له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی خاڵ ده‌بێت .