کەشناسی هەرێمی كوردستان: خێرایی با زیاتر دەبێت و به‌فریش ده‌بارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

 بەگوێرەی پێشبینییەکانی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌: ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17 ى 2 ى 2021 ،  لە زۆربەی شارەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبونی خێرایی با و بارانبارین، هاوکات سبەی پێنجشه‌ممه‌،  لە زۆربەی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان  پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەبارێت.

 هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:  ئه‌مرۆ له‌هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 18 پله‌ ده‌بێت ، دهۆك 16 پله‌ ، سلێمانی 16 پله‌ ، كه‌ركوك 20 پله‌ .
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: كه‌سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 12 پله‌ ده‌بێت ، دهۆك 4 پله‌ ، سلێمانی 6 پله‌ ،  كه‌ركوك 16 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.


شوان عه‌زیز