ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ باكووری سووریا 14 قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شارۆچكه‌ی چۆبانبێی سه‌ر پارێزگای حه‌له‌ب- باكووری سووریا، 2 كه‌س كوژراون و 12ی دیكه‌یش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌، ئاگر له‌ ژماره‌یه‌ك فرۆشگای بازرگانیی له‌ شارۆچكه‌كه‌، كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ دواتر له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌، كۆنترۆڵكراوه‌.

شایانی باسه‌ شارۆچكه‌ی چۆبانبێ له‌ژێر ده‌ستی گرووپه‌كانی وابه‌سته‌ی توركیا دایه‌.