خۆكوژێك له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یرانی به‌غدا خۆی ته‌قانده‌وه‌و كوژراو و بریندار هه‌ن

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 8 كوژراو و 15 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یرانی به‌غدا روویداوه‌و كوژراو بریندار هه‌ن.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا به‌ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یرانی به‌غدا روویداوه‌و كوژراوو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا 8 كوژراو و 15 بریندار هه‌ن.

555

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار