سێ پەیامی هاوخەمی له‌ بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌به‌رێز عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د (عوسمان ریشه‌) ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د (عوسمان ریشه‌)
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی جافایه‌تی پشده‌ر(محه‌مه‌د مسته‌فا محه‌مه‌د)ـی باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی باوكی خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
١٨ـی ١ـی ٢٠٢١

 


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ عه‌قید هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه‌ یونس

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، عه‌قید هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه‌ یونس
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(مه‌عسومه‌ عه‌زیز به‌گ) هاوژینی خوالێخۆشبوو(خه‌لیفه‌ یونس) و دایكی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی دایكتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
١٨ـی ١ـی ٢٠٢١

 

 
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی جه‌وهه‌ر حه‌مه‌سدیق میشیاوی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی جه‌وهه‌ر حه‌مه‌سدیق میشیاوی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و وه‌فاداری شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، كه‌سایه‌تی دیاری پێنجوێن(جه‌وهه‌ر حه‌مه‌سدیق میشیاوی)مان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌تان و خزم و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت، گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌(جه‌وهه‌ر حه‌مه‌سدیق میشیاوی) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
١٨ـی ١ـی ٢٠٢١