شاره‌زایه‌كی ئابووری: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر ئابووریدا ده‌بێت

شاره‌زای بواری ئابووری عێراق ده‌ڵێت: له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار هاووڵاتی ئاسایی باجه‌كه‌ی ده‌دات .

ئیڤان شاكر دووبه‌ردانی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراق و جیهان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر ئابووری عێراقدا ده‌بێت و هاووڵاتی ئاسایی باجی ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌دات.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنێ ده‌كاته‌ سه‌ر توانای كڕین و به‌های مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێژه‌ی سه‌دا 23 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری عێراق گوتیشی: به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دینار هاووڵاتی ناتوانێ كاڵای كوالیتی باش بكرێت و ناچاره‌ په‌نا بباته‌ به‌ر كڕینی كاڵای خراپ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار