سعوودیه‌ هۆشداری ده‌دا‌ته‌ هاووڵاتیانی له‌ گه‌شتكردن بۆ توركیا و ئێران

وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كۆرۆنا نوێ( كوڤید 19) و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆناو باردۆخی ئه‌منی و ناسه‌قامگیری،هۆشداری داوه‌ته‌ هاووڵاتیانی كه‌ گه‌شت بۆ 12 وڵات نه‌كه‌ن كه‌ له‌نێوانیاندا عێراق و ئێران-یش هه‌ن.

10 وڵاته‌كه‌ی دیكه‌ش پێكهاتوون له‌ لیبیا،سووریا، لوبنان،یه‌مه‌ن، ئه‌رمینیا، سۆماڵ، كۆنگۆی دیموكراتی،ئه‌فغانستان، ڤه‌نزه‌وێلا، رووسیای سپی، هه‌روه‌ها هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌یان نییه‌، رێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه‌ داوای له‌هاووڵاتیانی كردووه‌ كه‌ له‌وڵاتانه‌دان و یانیش ده‌یانه‌وێ له‌داهاتوو سه‌ردانیان بكه‌ن، ده‌بێ به‌په‌له‌ خۆیان له‌ باڵیۆزخانه‌كانی سعوودیه‌ تۆمار بكه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار