ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی رژێمی سووریا و میلیشیاكانی ئێرانی له‌دێر زوور بۆردومان كرد 

16 ئه‌ندامی سوپای سوریاو گرووپه‌ چه‌كداره‌كان كوژراون

له‌ 18 بۆردومانی ئاسمانیدا بۆ سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێگه‌ی سه‌ربازی له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پێنج ئه‌ندامی سوپای سوریاو 11 چه‌كداری دیكه‌ كوژران.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ 18 بۆردومانی ئاسمانیدا بۆ سه‌ر كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێگه‌ی سه‌ربازی له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پێنج ئه‌ندامی سوپای سوریاو 11 چه‌كداری دیكه‌ كوژران.

رونگه‌ی سووریا ده‌ڵێت: زیاتر له‌ 18 بۆردومانی ئاسمانی كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی دێرزوور تا سنووری سووریاو عێراق له‌ گونده‌واری ئه‌لبوكه‌مال.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شڵێت:له‌ بۆردمانه‌كه‌دا 16 كوژراو هه‌یه‌و بۆردومانه‌كه‌ بۆت هۆی خاپووركردنی كۆگاكانی چه‌ك  و ته‌قه‌مه‌نی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌كه‌ ئه‌و پێگانه‌ی بۆردومانكراون میلیشیای سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵلای لوبنانی و گرووپی فاتمیۆن تێدا جێگیرن و بۆته‌ ناوه‌ندێك بۆ ئاماده‌كردنی چه‌كداران.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار