د. بەشیر حەداد: لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جوتیاران پێک دەھێنرێت
13/1/2021 - 20:50
د.بەشیر حەداد رایگهیاند: ھەڵوێستێکی جدیمان دەبێت سەبارەب بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە٢٠٢١/١/١٣، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دکتۆر بەشیر حەداد سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دەکرد و تایبەت بوو بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران رایگەیاند، ھەڵوێستێکی جدیمان دەبێت سەبارەب بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەجەف و موسڵ.
د.بەشیر حەداد ئاماژەشی بەوەدا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جوتیاران پێک دەھێنێت.