فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق، كوژرانی ساڵح عه‌بدولئه‌میر قه‌ترانی، فه‌رمانده‌ی لیوای چواری حه‌شدی شه‌عبی، راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ی لیوای چواری حه‌شدی شه‌عبی، ساڵح عه‌بدولئه‌میر قه‌ترانی كوژراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ شوێن و ھۆكاری كوژرانی ساڵح عه‌بدولئه‌میر قه‌ترانی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

55

ساڵح عه‌بدولئه‌میر قه‌ترانی له‌ ساڵی 2018، له‌سه‌ر پشكی پارێزگای به‌سره‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی به‌در سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی كاندیدكرابوو بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام  ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستنه‌ھێنابوو بۆ ئه‌ندابوون له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.