عێراق.. 867 تووشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگه‌یاند: 867 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 867 تووشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگه‌یاند: 1992 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌ په‌تاكه‌یان تێپه‌راندووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌شڵێت له‌م ماوه‌یه‌دا چوار كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوه‌.