دوو سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له پارێزگای میسان كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند ، دوو سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له پارێزگای میسان كوژران.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوزی رایگه‌یاندووه كه دوو سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له رێگای مهجر له پارێزگای میسان تیرۆر‌كراون، بێ ئه‌وه‌ی وورده‌كاری زياتر له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بخاته روو.
شایانی باسه ره‌وشی پارێزگاكانی باشووری عێراق ئاڵۆزه‌و چه‌ند رۆژێكه له‌شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق خۆپیشاندان به‌رێوه ده‌چێت و توندتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه .
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق دوێنێ رایگه‌یاند كه به‌كارھێنانی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار، قبوڵكراو نییه و ئیدانه‌ی ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆن داوای له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كرد به‌په‌له ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ ھێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی شاری ناسرییه به‌رله‌وه‌ی له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار