هونەرمەندی ناسراو "هادی ئەلجیار" بە کۆرۆنا كۆچی دواییكرد

یه‌كێك بوو له‌ به‌شدار بووانی شانۆگەری" مەدرسە مشاغبین "

‌سەندیکای نواند له‌ وڵاتی میسر لە پرسەنامه‌یه‌كدا، رایگەیاند هونه‌رمه‌نده"هادی ئەلجیار "لە نەخۆشخانەی هەرەم لە پارێزگای جیزە بە نه‌خۆشی کۆرۆنا كۆچی دواییكرد.


هونەرمەند هادی ئەلجیار یه‌كێك بوو له‌ به‌شدار بووانی شانۆگەری" مەدرسە مشاغبین " لەگەڵ هونه‌رمه‌ندان عادل ئیمام و سەعید ساڵح وئه‌حمه‌د زه‌كی .. هه‌ر له‌ رێگه‌ی 
 ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ ناوبانگێ ده‌ركرد.


هونەرمەند هادی ئەلجیار تەمەني 71ساڵە و دەرچووی پەیمانگای هونەری شانۆیە و سەرةتای کارکردنی بە بەشداریکردن بە لە درامادا دەستیپێکردووەو، بەشداری زیاتر لە 200 کاری هونەری، کاری شانۆیی و سینەما و تەلەفزیۆن کردووە. 


ktv