15بڕگه‌ی نێو بوودجه‌ی گشتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ ؟

بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی تێدایه‌

لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌‌ كرد.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2021 كرد، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ یاساكه‌ كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ شه‌فه‌ق نیوزی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و بڕگانه‌ بووه‌ كه‌ پێویستییان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 15 بڕگه‌ی نێو پڕۆژه‌كه‌، پێویستییان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ نێوانیاندا بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی تێدایه‌.

شایانی باسه‌ دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2021 كرد و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار