وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌باره‌ی دابه‌زینی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دابه‌زینی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینى (8/1/2021)، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوى کردەوە وەزارەتی دارایی دەبێت هەندێک رێکار بگرێتەبەر بۆ زیادکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی گۆڕانکارى لە نرخی دۆلار، بەڵام ئاماژەى بەوەکردوە کە وەزارەتەکە بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە ئەو رێکارانەى بە شێوەیەکی ئاشکرا نەگرتووەتە بەر.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی دارایی لەم چەند هەفتەیەی دواییدا گفتوگۆی فراوانی لەگەڵ زۆرێک لە حزبەکانی بەشدار لە حکومەت و دەرەوەی حکومەت کردووە تایبەت دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەخراوەتەروو کە وەزارەتى دارایى عێراق لەدواى راگەیاندنى گۆڕانکارى لە بەهاى دینار و دۆلار، چەندین گفتوگۆ و کۆبوونەوەى کردووە بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکاری نرخ ودەشڵێت: هەفتەى داهاتوو ئەو گفتوگۆ و کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن لەگەڵ کەسانی ئابووری لە کەرتی گشتی و تایبەت و وەزارەتی دارایش بەرنامەیەکی هەیە بۆ زیادکردنی سود و قازانج لە گۆڕانکاری دۆلار.

وەزارەتی دارایی هیواخوازە کۆبوونەوە فراوانەکە هاوکات بێ لەگەڵ گفتوگۆکانی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.