هەولێر سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر یانەی تەڵەبەی بەغدا تۆمار دەکات

لەخولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەکانی عێراق هەولێر سەرکەوتنێکی مێژوویی و گرنگ بەسەر تەڵەبەی بەغدا تۆمار دەکات .

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 7 ی 1 ی 2021  لەگەڕی سێزدەی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەکانی عێراق، هەولێر میوانداری تەڵەبەی بەغدای کرد .

یانەی هەولێر لەمیوانداری کردنی یانەکەی بەغدا توانی سەرکەوتنێکی گرنگ  و مێژوویی تۆمار بکات  و بەئاستێکی بەرزەوە رووبەڕووی یانەکەی بەغدا بوویەوە و توانی سەرکەوتن بەسەریدا تۆمار بکات  بەپێنج گۆلی بێ بەرامبەر .

گۆلەکانی هەولێر لەیارییەکەدا لەڕێگای هەریەک لەیاریزانان  بارزان شێرزاد دوو گۆل و شێرکۆ کەریم دووگۆل  و هەردی سیامەند لە خولەکەکانی 26 ، 35 ، 64 ، 68 ، 81 ەوە تۆمار کران .

هەولێر دوای شەش یاری توانی بگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتن و لەئێستای ڕیزبەندی خولەکەدا بە حەڤدە خاڵ لەپلەی هەشتەم دایە ، تەڵەبەش بە پانزدە خاڵ لەپلەی هەشتەم دایە.