به‌ڤیدیۆ.. ناسا چه‌ند دیمه‌نێكی سه‌رنجراكێشی زه‌وی ساڵی 2020  بڵاوكرده‌وه‌

گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنجراكێشی زه‌وی ، كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ گیراوه‌ له‌لایه‌ن، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) بڵأوكرایه‌وه‌.

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌،  زیاتر فۆكسی كردۆته‌ سه‌ر ئه‌وشوێنانه‌ی ، كه‌تووشی روداو بوون وه‌كوسووتانی دارستانه‌كان،له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆر له‌ له‌سه‌ر ئوستورالیا ، شه‌وی پاریس ، ده‌ریچه‌ مه‌زنه‌كانی ئه‌مریكای باكوور .

شایانی باسه‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌  له‌ ساڵی 2020 له‌لایه‌ن ،وێستگه‌ی كه‌شتیوانانی ئاسمانی جیهانی گیراوه‌، ئه‌م وێستگه‌یه‌ ، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و روسیا له‌ ساڵی 1998 به‌ هاو كاری وه‌ڵاتی  كه‌ندا و یابان وبه‌ پاڵپشتی  10 وڵاتی ئه‌ورپا دروست كراوه‌. 

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی – كامران   

ژێده‌ر- سكای نیوز