ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێڵی لامبرۆگینی ناوازه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ ملیۆنێك و 400 هه‌زار دۆلار

به‌ بزوێنه‌رێكی 12 پستۆنی و خێراییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر

كۆمپانیای لامبرۆگینی وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆی ئۆتۆمبێڵه‌ ناوازه‌  وه‌رزشییه‌كه‌ی له‌ جۆری( ئێس سی 20) به‌بێ بنمیچ و بێ په‌نجه‌ره‌ بڵاوكرده‌وه‌.

ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی پێشبڕكێكان له‌كۆمپانیای سكوادرا كۆرسی ئیتاڵی دیزانیین كراوه‌،بزوێنه‌ره‌كه‌ی 12 پستۆنه‌ به‌هێزی 759 ئه‌سپ و له‌توانای دایه‌ له‌كاتژمێرێكدا 321 كلیۆمه‌تر ببڕێت.

لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ وورده‌ كاربۆن دروست كراوه‌و ده‌رگاكانی بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و كێشی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ش 1500 كیلۆگرامه‌و ویله‌كانی له‌ ئه‌له‌منیۆمی كه‌م كێش دروستكراوه‌.

شابانی باسه‌ كۆمپانیاكه‌ نرخه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌،به‌ڵام شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێڵ ده‌ڵێن: نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ ملیۆنێك و 400 هه‌زار دۆلار.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی