كتێبی (فرۆشیاری پڕۆفێشناڵ) چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌

له‌ نووسینی ڕه‌سووڵ ساڵح خۆشناو

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (ڕه‌سووڵ ساڵح خۆشناو) نوێترین به‌رھه‌می خۆی به‌ناونیشانی (فرۆشیاری پڕۆفێشناڵ؛ له‌ پڕۆژه‌یه‌كی بچووكه‌وه‌ بۆ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌) چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

كتێبه‌كه‌  136 لاپه‌ڕه‌ و به‌ قه‌باره‌ی گیرفانییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرتن و خوێندنه‌وه‌ی ئاسان بێت و له‌ سێ به‌ش پێكهاووه‌؛ به‌شی یه‌كه‌م، له‌ ژێرناوونیشانی (بنه‌ماكانی فرۆش وفرۆشیاری پڕۆفێشناڵ) باس له‌ بنه‌ماكانی فرۆشی سه‌ركه‌وتوو و بوون به‌ فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو كراوه‌.

له‌ به‌شی دووه‌م؛ به‌ ناوونیشانی (ڕێكڵام وبازاڕسازیی دیجیتال)،به‌ كورتی باس له‌ بناماكانی بازاڕسازی و به‌دستهێنانی بازاڕی باش له‌ ئینته‌رنێت و سۆشیالمیدیا ده‌كرێت و له‌ كۆتایی به‌شی دووه‌م ئینستاگرام وه‌ك نموونه‌یه‌كی سۆشیالمیدیا وه‌رگیراوه‌ و چه‌ند ڕێكارێك خراوه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كڕیاره‌كانمان ئێمه‌ بدۆزنه‌وه‌ و بازاڕێكی باش به‌ده‌ست بهێنین.

ته‌كنیكه‌كانی فرۆش، ناوونیشانی به‌شی سێیه‌می په‌رتوكه‌كه‌یه‌ و چه‌ند ته‌كنیكی گرنگ و سه‌رنجڕاكێشی فرۆش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌توانن كۆتایی به‌ فرۆش بهێنین و له‌ ئه‌نجامدا فرۆشی باش به‌ده‌ست بهێنین.

خانه‌ی چوارچرا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، ئه‌ركی له‌ چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌. كاری دیزاینی به‌رگ له‌ لایه‌ن، سالار سوپا ئه‌نوه‌ر و پیداچوونه‌وه‌ و پیداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵچنینش له‌ لایه‌ن ساڵار محه‌ممه‌د (شاخه‌وان) ئه‌نجام دراوه‌ و ژماره‌ی سپاردنی (٤٤٦)ی ساڵی ٢٠٢٠ی پێدراوه‌ و نرخی په‌رتووكه‌كه‌ ٢هه‌زار دیناره‌ و له‌ پیشانگای دووه‌می كتێبی سلێمانی له‌ ژووری ١٢٩ / خانه‌ی چوارچرا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست خوێنه‌رانی ئازیز.