توێژینەوەیەکی زانستی سەبارەت بە رەنگ کردنەوەی مووی سەرو ریش بڵاوكرایه‌وه‌

لە نووسینی بەرێز مامۆستا مەلا بیلال برادۆستیە

ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (رەنگ کردنەوەی مووی سەرو ریش لە نێوان راو بۆچوونی زانایانی ئیسلامدا) چاپ و بڵاوکراوەتەوە، کە لە نووسینی بەرێز مامۆستا مەلا بیلال برادۆستیە.


لەو توێژینەوەیە نووسەر هەوڵی داوە بە شێوەیەکی وردو زانستی و بە پێی بەڵگە گەنگەشەی بابەتەکە بکات و تەواوی راو بۆچوونەکان لەو بارەوە بخاتە ڕوو.


توێژەر پشتی بەستووە بەو فەرمودانەی لەو بارەوە هاتوون و بۆچوونی یاوەران و گەورە زانایانی شرۆڤە کردووە، بۆ ئەو مەبەستە گەڕاوەتەوە سەر سەرچاوە باوەرپێکراوەکان و بەشێوەیەکی زانستی و بەراوردکاری بابەتەکەی روون کردۆتەوە.


بۆ بینین و داگرتنی توێژینەوەکە بە شێوەی PDF دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=225&scheme=