وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: ئاماده‌ین پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق دابین بكه‌ین

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێداویستییه‌كانی عێراق له‌ چه‌ك و ئامێری سه‌ربازی نیشاندا.

سێرگی لاڤرۆڤ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات مێژوویه‌كی دوورو درێژی هه‌یه‌ و ئاماده‌ین گه‌شه‌ به‌هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بده‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا رووسیا هاوبه‌شێكی ستراتیژی عێراقه‌ بۆ پرچه‌ككردنی سوپاو ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی: ئاماده‌ین هه‌موو پێداویستییه‌كانی عێراق له‌ چه‌ك و هاوكاری و مه‌شقی سه‌ربازی دابین بكه‌ین .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار