دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دینار بەسەر 49 هەزار خێزانی پارێزگای هەولێر دەستی پێ كرد

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌23 ى 11 ى 2020 ، پێدانی هاوكاری سێیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستا كه‌ بڕی 100 هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر خێزانێك به‌سه‌ر 49 هه‌زار خێزانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر راشیگه‌یاند: ئەم هاوكارییە لە چوارچێوەی هاوكاری گشتی حكوومەتە بەسەر 140 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان دابه‌شی ده‌كات 

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە بانكەكان دروست نەبێت هاوكارییەكە لە 24 بانك دابەش دەكرێت و ڕۆژانە بەشێك لە خێزانەكان بە كورتەنامە ئاگادار دەكرێنەوە.

ڕوونی كردەوە، لە كاتی سەردان بۆ بانكەكان دەبێت ڕەچاوی رێنماییە تەندروستییەكان بكرێت و ئەو كەسەی پارەكەی پێ دەدرێت دەبێت ناوی تۆمار كرابێت و ناسنامەی فەرمی پێ بێت.

باسی لەوەش كرد، ئەم هاوكارییە بەو خێزانانە دەدرێت كە داهاتی مانگانەیان كەمتر بێت لە ٤۰۰ هەزار دینار و لە وانە: منداڵانی بی سەرپەرشت، ئافرەتانی بێوەژن، كەمئەندامان، بێكاران، كرێكاران و كرێچیان یان ئەو خێزانانەی سەرۆك خێزانەكەیان بەهەر هۆكارێك لە زیندان بێت.

پێویستە بگوترێت لە ماوەی ساڵی 2020 ئەوە سێیەمین هاوكاری بەرفراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان.

1

شوان عه‌زیز