به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی فیتپه‌مپه‌وه‌ ئۆتۆمبیلی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سووتا و یاریزانه‌كان سه‌لامه‌تن

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی11ى2020 ئۆتۆمبیلی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گڕی گرت و سووتا، به‌هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: لەکاتی هاتووچۆکردنی یاریزانانی یانەی دەربەندیخان بۆ مەشق و ڕاهێنانکردن کۆمەڵێک یاریزانی دانیشتووی کەلار ڕۆژانە هاتوو چۆدەکەن بەداخەوە ئمڕۆ ئۆتۆمبیلەکەیان بەهۆی لەکارکەوتنی فیت پەمپەکەیەوە سووتاوە خۆش بەختانە له‌ ڕووداوه‌كه‌دا  یاریزانه‌كان سەلامەتن.

عیسا گەرمیانی