باسكه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ماكابی ته‌ل ئه‌بیبی ئیسرائیلی تۆماركرد


لە ڕكابەریەكانی گەڕی نۆیەمی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپا، یانەی ڕیال مەدرید بە حەفتاونۆ خاڵ بەرامبەر بە شەستوسێ‌ خاڵ لە یانەی ماكابی تەل ئەبیبی ئیسڕائیلی میوانی بردەوە

 یاریزانانی یانەی شاهانە ئاستێكی بەرزیان لە هەر چوار ماوەی یاریەكە پێشكەشكردو لە نیوەی یەكەمدا، بە چلوپێنج خاڵ بەرامبەر بە سیی و دوو خاڵ لە پێش میوانەكەیان بوون، لە نیوەی دووەمیش ئەم پێشكەوتنەی میرێنگی درێژەی هەبوو تا ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بە جیاوازی شازدە خاڵ بە سوودی خۆی تەواوكرد

 گابریێل دێكی ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی ڕیال ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌م بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بینی و شازده‌ خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، ئه‌نتۆنی ڕادۆڵفی هاوكاره‌كه‌شی پازده‌ خاڵی دیكه‌ی بۆ میوانداره‌كان به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان سكۆتی ویلبێكین هه‌ژده‌ خاڵی بۆ تیپه‌ ئیسڕائیلیه‌كه‌ تۆماركرد

 بەم ئەنجامەش ڕیال مەدرید خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی خولەكە بە دە نازناو چوارەم سەركەوتنی لەسەریەكی بەدەستهێناو لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەكان دێت، ماكابی تەل ئەبیبیش شەشەم یاری لەم وەرزەی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپا دۆڕاند