فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكی سه‌ربازی سه‌ر به‌سوپای پاسداران و سوپای سوریایان بۆردومانكرد

شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكی سه‌ربازی سه‌ر به‌سوپای پاسداران و سوپای سوریا-یان بۆردومانكرد.

ئه‌فغای ئێدرعی،وته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكی سه‌ربازی سه‌ر به‌سوپای پاسداران و سوپای سوریا-یان بۆردومانكرد،كه‌ پێكهاتبوو له‌ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی،باره‌گای فه‌رمانده‌ییه‌كان، كۆمه‌ڵگای سه‌ربازیـی، له‌گه‌ڵ سه‌كۆی هه‌ڵدانی رۆكیتی زه‌مین به‌ ئاسمان.

هه‌روه‌ها وته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل ده‌شڵێت: بۆردومانه‌كه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بووه‌ بۆ دانانی ئه‌و بۆمبانه‌ی له‌سه‌ر سنووری جۆلان له‌نێو خاكی ئیسرائیل به‌ راسپارده‌ی ئێران كراون .

به‌گوێره‌ی  ئاژانسی هه‌واڵی سانا له‌ بۆردومانه‌كه‌دا سێ سه‌رباز كوژراون و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربووه‌و زیانی ماددیش به‌شوێنه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار