یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی به زیاتر له‌43 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤٢ دۆلار و ٦٣ سه‌نت و به‌ ٤٢ دۆلار و ٧٨ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٣٥دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ١،١٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٤٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ ٤٠ دۆلار و ٧٢ سه‌نت فرۆشرا.

له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه‌ سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو، به‌رده‌وامه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٤٣سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٧٩ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٥٣ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.