زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار تۆن كه‌لوپه‌ل له‌ نێوبراون و گه‌ڕاندراونه‌ته‌وه‌

له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم، زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار تۆن كه‌لوپه‌ل له‌ تاقیگه‌ی سنووره‌كه‌ پەسەند نەکران له‌ نێوبراون و گه‌ڕاندراونه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی په‌یوه‌ندى و ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل هاتووه‌، له‌ ماوه‌ى دوو مانگدا له رێكه‌وتى 1\9\2020 تاكو 31\10\2020 (7,776 تۆن 262 کێلوگرام) حەوت ھەزار و حەوت سەدو حەفتاو شەش تۆن و دوو سەدو شەست و دوو كێلوگرام كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌ تاقیگه‌و لیژنە پەیوەندیدارەکانی كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌یى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکران و به‌شێكیان گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیش له‌نێوبراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون.‌
 
بەگشتی كه‌ره‌سته‌كان پێكهاتبوون له‌ كه‌ل و په‌لى (ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه‌، كوزماتیك، فیتێرنه‌رى، چاند، بیناسازى...تاد).