نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ  39 دۆلار و 78 سه‌نت دابه‌زی

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٣٩ دۆلار و ٧٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤١ دۆلار و یه‌ك سه‌نت و به‌ ٣٩ دۆلار و ٦٤ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٥دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٥ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٣٩ دۆلار و ٧٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٧ دۆلار و ٦٢ سه‌نت فرۆشرا.