بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگایه‌كی ئێرانی هه‌ژاند

له‌ پارێزگای یه‌زد-ی ئێران، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،2 پله‌ روویدا.

به‌ پێی روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی زانكۆی تاران، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر ٠١:٠٤ به‌كاتی ناوخۆ روویداوه‌، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی به‌هاباد-ی سه‌ربه‌ پارێزگای یه‌زد بووه‌ و بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قۆڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانیی یان ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ یان نا.