فڕۆكه‌یه‌كی توركیا تێكشكا

له‌ ئیستانبوڵ فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربه‌ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت له‌ بویوكچه‌كمه‌چه‌ بۆ نێو كێڵگه‌یه‌كی چۆڵ كه‌وته‌خواره‌وه‌ .

دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت له‌ بویوكچه‌كمه‌چه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌ بۆ نێو كێڵگه‌یه‌كی چۆڵ، تیمه‌كانی پۆلیس، جه‌ندرمه‌، ئاگركوژێنه‌وه‌ و ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كران.

فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ كه‌ له‌و رووداوه‌دا بریندار بوو، له‌نێو فڕۆكه‌كه‌ ده‌رهێنرا.